ڕخنه‌‌یک له نوێنه‌رانی کوردستان له په‌رله‌مان
پنجشنبه، 9 اردیبهشت 1400
ڕخنه‌‌یک له نوێنه‌رانی کوردستان له په‌رله‌مان
ئەرکی سەرە کی نوێنەرانی خەڵکی له پەرلەمان، به دوواچوونی خواست و داخوازیە کانی‌ خەڵکە له پەرلەماندا، ئەرکێک که پێویسته لەم ڕۆژانەدا که هەموو گرفت و کێشەی خەڵک کوبووەتوە بەدوواچوونی بۆ بکەین.
بێ‌دەنگی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەم ڕۆژانەدا جێگەی پرسیاره، که لەکاتێکدا خەڵک له تەنگانەدان، گرانی، و هەژاری، بێکاری و کەموکوڕی نەبوونی بڕێک شتومەک له بازاڕدا، له سەرشانی خەڵک بار قورسی دەکات بۆ بێدەنگن؟ نوێنەرێک شەوانە دەڕوات بۆ نەمام چاندن، یەکی دی خەریک بەشوێن‌ کێشەکانی خۆی دەگەڕێت، ئەوی دیکە بەشوێن پرسیار له فڵان بەرپرسە و یەکی دیکه دانیشتووی پێتەختە و ئاگای له ڕەشوڕووتی کوردستان نییه، به بی‌ئەوەیشە که بزانن که چ ئەرکێک لەسەر شانیان هەیه. ڕووی نووسینەکە لە کەسێکی تایبەت نییە، هەموو نوێنەرانی کوردستان له پەرلەمان مەبەستەکه تۆزێک بێنەوە خۆیانەوە و بەدوای کێشەکانی خەڵکا بچن له قوروە و دێولان تا بانە و سەقز و سنە و کامێران و بیجاڕی گەڕووس. لەم دۆخەدا که زۆربەی شەریکە و کۆمپانیاکان داخراوه و هێڵی بێکاری و هەژاری له کوردستان بەرز بووەتەوە ژیانی خەڵکی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات هەڵبەت بڕێک که خەریکن به خوێن و گیانی خەڵکی مامەڵە دەکەن بەرزتر دەبنەوە و ئەمه بە واتای ئەوەیه که چاوەدێری و یاسایەک له بازاڕدا لە کەمترین ئاستدایە به واتای ئەوەی که ئێوە خوازیاری مافی خەڵک بن نەک به شوێن بڕێک کاری پۆپۆلیستی. دەبێ بۆ چارەسەری کێشەکان کۆدەنگ بن و فراکسیۆنی نوێنەرانی کوردستان‌ چالاکتر بکەنەوە و گرفت و دامپەرەکانی بەرهەمهێنان بنبڕ بکەن.
نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط