گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ جستەی مرۆڤ
Feb 13, 2022
گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ جستەی مرۆڤ
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین ئه‌و ڤیتامین و کانزایانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ره‌نگه‌ که‌مبن له‌ مرۆڤدا و رایده‌گه‌یه‌نێت،
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ له‌ نوسینێکدا له‌باره‌ی که‌می ڤیتامین و کانزاکان نوسیویه‌تی، "زۆرن ئه‌و پێکهاتوه‌ خۆراکیانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ دا که‌ که‌میان ده‌بنه‌ هۆکاری زۆر کێشه‌ و نه‌خۆشی ترسناک".
 
یه‌که‌م: مادده‌ی ئاسن: ئاسن یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کترین کانزاکان که‌ ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ پێک هێنانی خوێن و ماسولکه‌کان و ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ دروستکردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی خۆراک، به‌ زۆری له‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌ خۆراکیانه‌دا هه‌یه‌، جگه‌ر و گۆشتی سور و ماسی و هێلکه‌ و پاقله‌مه‌نه‌ییه‌کان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم.
 
دوه‌م: یۆد: رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ کارکردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی و که‌می یۆد ده‌بێته‌ هۆی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی، و به‌ زۆری له‌ ماسی ئاوی ده‌ریا و گژوگیای ده‌ریا و خوێی یۆداوی هه‌یه‌.

سێیه‌م: ڤیتامین دی: زیاتر له‌ 300 ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ناو له‌ش و له‌وانه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و به‌رگری له‌ش و کۆمه‌ڵێ هۆرمۆنی سه‌ره‌کی له‌ناو له‌ش دا.
 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ باسی له‌وه‌شکردوه‌، باشترین سه‌رچاوه‌ش تیشکی خۆره‌ و بە بڕێکی دیاری کراو له‌ ماسی و زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و زه‌یتی جگه‌ری نەهەنگ هه‌یه‌.

چواره‌م: کالسیۆم: زۆر گرنگه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ کارکردنی ماسولکه‌کان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کالسیۆم به‌ زۆری له‌ ماسی و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و ده‌نکی که‌تان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی و بازالیا و سۆیادا هه‌یه‌.
چاپکردن هەواڵ
Kurdewari Logo